لە بەدلیس سزای زیندانی بەسەر ٢ کەسدا سەپێنرا

لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا هێزەکانی پۆلیسی تورک لە بەراواری ٢٤ی تشرینی دووەم لە بەدلیس ٣ کەسیان دەستگیر کردبوو، لەو ژمارەیە دوانیان سزا دران و رەوانەی زیندان کران.

بەرواری ٢٤ی تشرینی دووەم لە ناوەندی شاری بەدلیس لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسیدا، هێزەکانی پۆلیس هەڵیان کوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان و لە ئەنجامدا ٣ کەس دەستگیر کرابوون، دوای وەرگرتنی وتەی دەستگیرکراوان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشەوە رەوانەی دادگا کران.

دەستگیرکراوان بە بیانووی "ئەندامی رێکخستنن" رەوانەی بەردەم دادگا کران و هەر یەک لە عیماد توتماک و ئەرگین ساڤاش بە هەمان بیانوو سزا دران و رەوانەی زیندان کران و ئەژدەر یۆڵداشیش بە کەفالەت ئازاد کرا.

ز.ش