لە بێل شەهیدانی ئاڤاشین یادکرانەوە
ئەو گەریلایانەی لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ساڵی ٢٠١٧ لە هەرێمی ئاڤاشین شەهیدبوون لە شاری بێلی سویسرا یادکرانەوە.
ئەو گەریلایانەی لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ساڵی ٢٠١٧ لە هەرێمی ئاڤاشین شەهیدبوون لە شاری بێلی سویسرا یادکرانەوە.
بە پێشەنگایەتی دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدانی سویسرا (کۆماو) لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی بێل، بۆ گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستار شەڤین ئازاد (ئۆزلەم بەرفە) و عەلی چیچەک جودی (حاجی سەزەر) و سارا زاگرۆس (لەیلا ئاڤجی) کە ٢٧ ی تەمموزی ٢٠١٧ لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهیدبوون، چالاکییەکی یادکردنەوە ئەنجامدرا. بنەماڵەی شەڤین ئازاد و ساریا ڕۆناهی زاگرۆس و چەندین کەس ئامادەبوون.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، هاوسەرۆکی ناوەندی جڤاکی کورد دیموکراتیکی بێل، ئەحمەد کایا ڕایگەیاند لەسایەی شەهیدان تێکۆشان گەیشتووەتە ئەم قۆناغە و خاوەنداری لە شەهیدان دەکەین.
لەسەر ناوی کۆماو موستەفا کاراهان ڕایگەیاند بنەماڵەی بارزانی هاوکارییەکی بێسنووری دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەکات، ئەمە شەرمەزارییەکی مەزنە، گوتی: "بەتوندی ئەو هێزانە شەرمەزار دەکەین کە هاوکاری داگیرکەران دەکەن. دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیەوێت لە چوار پارچەی کوردستان دەسکەوتەکانی کوردان لەناوببات. ئەو کەسانە بەڕێزەوە بیردەهێنینەوە کە دژی ئەم هێرشانە بەرخۆدان دەکەن و شەهید دەبن".
چالاکوانی یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە-سە) سۆزدار سیدار تیشکی خستەسەر بەرخۆدانی گەریلا بەرامبەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک، گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ گوتبووی "پەکەکە پارتی شەهیدانە". لە هەموو گۆڕەپانێک هێرش هەیە. بەڵام هێرشی هەرە مەزن دژی گەریلاکانمان ئەنجام دەدرێت. چونکە گەریلاکان مەزنترین بەرخۆدان دەکەن. پێویستە لە هەموو جێگەیەک بەگوێرەی ئەم بەرخۆدانە، درێژە بە تێکۆشان بدەین".
لەسەر ناوی بنەماڵەی ساریا ڕوناهی زاگرۆس، دڵبرین مێردین، وە لەسەر ناوی بنەماڵەی شەڤین ئازاد، جمهور شەدال قسەیان کرد. لەوکاتەدا بەشداربووان درووشمی "شەهید نامرن"یان بەرزکردەوە.
دوای پیشاندانی سینڤزیۆنێک، یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.