لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە ئەسینا چالاکیی ناڕەزایەتی بۆ ژینا ئەنجامدرا
کوردستانیان بە بەشداریی گروپە ئانارشیستەکان ڕێپێوانێکیان لە شاری ئەسینای پایتەختی یویان ڕێکخست و سیاسەتە زۆردارنە و چەوسێنەرەکانی دەوڵەتی ئێرانیان شەرمەزارکرد.
کوردستانیان بە بەشداریی گروپە ئانارشیستەکان ڕێپێوانێکیان لە شاری ئەسینای پایتەختی یویان ڕێکخست و سیاسەتە زۆردارنە و چەوسێنەرەکانی دەوڵەتی ئێرانیان شەرمەزارکرد.
کوردستانیان لە کەمپی لاڤریۆی یۆنان لەگەڵ گرووپە ئەنارکیستەکان لە ئەسینا کۆبوونەوە و بەرەو باڵیۆزخانەی ئێران بەڕێکەوتن.
چالاکوانان لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە ئەسینا ڕاگەیاندراویکیان خوێندەوە و کوشتنی ژیینا ئەمینی-یان ئیدانە کرد و پشتیوانیشان لە ڕاپەڕینی خەڵک لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد سیاسەتی زاڵمانە و چەوسێنەرانەکانی دەوڵەتی ئێرانیانیان شەرمەزار کرد.
لە چالاکییەکەدا ژمارەیەک پۆستەر بۆ ئیدانەکردنی کوشتنی ژینا ئەمینی بەرزکرابوونەوە، کە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی-یان لەسەر بوو. هەروەها وێنەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکە بەرزکرابوونەوە.
لە چالاکییەکەدا بە بەردەوامی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەوترایەوە. بە وتنەوەى چەندین دروشم پشتیوانییان لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد و سیاسەتە سەرکوتکارییەکانی رژێمی ئیرانیان ئیدانە کرد.
ژ.ت