پەیمانگای کوردی برۆکسل لە ٦ی حوزەیران لە ناوەندی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل کۆنفرانسی "ڕاپەڕین بە پێشەنگایەتیی ژنان: ئێران لە چوارچێوەی گوشار و شۆڕشدا" بەڕێوە دەبات.
کۆنفرانسەکە لە هۆڵی سپینیلی پەرلەمانی ئەوروپا 1G2 لە نێوان کاتژمێر ١٨:٠٠ – ١٠:٠٠ دا بەڕێوەدەچێت. کۆنفرانسەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ چەپی ئەوروپا و سۆسیالیستە پێشکەوتووەکان و سەوزەکانی ئەوروپا ڕێکدەخرێت.
ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا، چالاکوانانی بزووتنەوەی ژنان، نوێنەرانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان و نوێنەرانی حیزبە سیاسییەکان بە پێشکەشکردنی وتە بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا دەکەن.
بەرنامەی کۆنفرانسەکە بەم شێوەیەیە:
دەستپێکردنی کۆنفرانسەکە بە وتەکانی کۆستاس ماڤریدس ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا، کە دەستنیشانکراوی گروپی هاوپەیمانیی دیموکراتیک و سۆشیالیستی پێشکەوتووە لە پەرلەمانی ئەوروپا، ئازاد کەریمی وتەبێژی پلاتفۆرمی دیموکراتیکی ئێران و چالاکوانی بزووتنەوەی ژنان ئیلاهە سەدر بەڕێوەدەچێت.
یەکەم پانێڵی کۆنفرانسەکە لەلایەن ڕۆژین موکریانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و تیایدا قەیرانەکانی ئێستای ئێران تاوتوێ دەکرێن.
لە پانێڵی دووەمیش دا تاوتوێی "بەرپرسیارێتی و تێڕوانینی کوردەکان بۆ دیموکراتیککردنی ئێران" دەکرێت.
پانێڵی سێیەمیش لەلایەن سوهەیلا شەهریارییەوە ی پێشکەش دەکرێت.
ژ.ت