لە بەرلین گرنگییەکی زۆر بە هەڵبژاردنەکان دەدرێت

لەبەردەم باڵوێزخانەی بەرلین ١٦ سندوقی دەنگدان دانراون بە مەبەستی دەنگدان بۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا، لەم گەڕەدا بەدەمەوەهاتنی دەنگدەران زیاترە لە گەڕی یەکەم.

لە کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانییەوە، دەنگدەران لەبەردەم باڵوێزخانە گردبوونەوە بە مەبەستی دەنگدان. لە شارەکانی دەوروبەریشەوە؛ هالە، درێسدین، هێڵبرشتاد و پۆتسدام، دەنگدەران ڕوویانکردە بەرلین بە مەبەستی دەنگدان.

بەقسەی نوێنەرانی پارتی چەپی سەوز، لە گەڕی دووەمدا، بەدەمەوەهاتنی دەنگدەران زیاترە لە گەڕی یەکەم. 

ف.ق