بە دیمەن

لە بەرلین لەبەردەم بینای ARD چالاکی ئەنجامدرا

ئەندامانی تەجەشە و گەنجانی ئەنتەرناسیۆنالیست دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم بینای دامەزراوەی میدیایی ARD چالاکی نافەرمانیی مەدەنییان ئەنجامدا.

گۆشەگیری ئیمراڵی

ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و گەنجانی ئەنتەرناسیۆنالیست لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد" لەبەردەم بینای دامەزراوەی میدیایی ARD چالاکی نافەرمانیی مەدەنییان ئەنجامدا.

گەنجان دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزار کرد.

گەنجان ڕاپۆرتێکیان ڕادەستی بەرپرسانی دامەزراوەی میدیایی ARD کرد. لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەیان بەوە کرد گۆشەگیری نایاساییە و گوتیان: "گۆشەگیری ئەشکەنجەیەکی سیستەماتیکە". بانگەوازیان لە میدیای ئەڵمان کرد بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن.

گەنجان دوای ڕادەستکردنی ڕاپۆرتەکە، لەبەردەم بینای ARD ڕاگەیاندراویان خوێندەوە.