لە بەرلین و دێنهاگ و ئۆسلۆ یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم کرایەوە

شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان لە مانگی تشرینی یەکەم لە بەرلین، دێنهەگ و ئۆسلۆ یادیان کرایەوە.

دێنهاگ

لە شاری دێنهاگ (لاهای) هۆڵەندا خەڵکێکی زۆر بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم کۆبوونەوە. مەتین یوجە وتەبێژی کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان لە هۆڵەندا لە چالاکییەکەدا باسی لە گرنگیی دڵسۆزی و خاوەنداریکردن لە شەهیدان کرد.

هەروەها چالاکوان زەینەب خەلا بافە باسی لە بەرخۆدانی گوڵناز کاراتاش (بێریتان) کرد و وتی، ئەمڕۆ شوێنکەوتووانی بێریتان لە دژی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک بەرەنگاری و بەرخودان دەکەن.

لە یادەکەدا سینەفیزیۆنێک (فیلمێک) لەسەر شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم نمایشکرا.

ئۆسلۆ

بە پێشەنگایەتی دەستپێشخەریی ژنان لە نەرویج، لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم کرایەوە.

نوێنەری دەستپێشخەرییەکە، یادی بێریتان، ساریا، ڕۆناهی، شوکرو سەرحە و ئەو گەریلایانە، کە لە هێرشە کیمیاییەکاندا شەهید بوون، کردەوە. هەروەها لە یادەکەدا فیلمی بێریتان بۆ ئامادەبوان نمایشکرا.

بەرلین

ئەنجوومەنی ژنانی دست-دان (Dest-Dan) لە بەرلین چالاکییەکیان بۆ یادکردنەوەى شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان لە مانگی تشرینی یەکەمدا رێکخست.

دوای خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان، فیلمێک نمایش کرا و نامەکەی ئەندریا وڵف (ڕۆناهی) و یاداشتتەکانی گەریلا سەلما دۆغان (زنارین) خوێندرانەوە.

دوای نمایشکردنی فیلمەکە، حوسەین گونەش بە ناوی کۆمسیۆنی بنەماڵەی شەهیدان لە ئەنجومەنی ناڤ-بەرلین وتی، ئەوان لەگەڵ تێکۆشانی شەهیداندا دەبن.

ژ.ت