بە دیمەن

لە بێرن چالاکیی دانیشتن ئەنجامدرا

لە کانتۆنی بێرن لە چوارچێوەی کەمپەینی "تیشکەکانی خۆر" چالاکیی دانیشتن ئەنجامدرا.

بزووتنەوەی ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە_ئە) لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، کەمپەینی "تیشکەکانی خۆر"ـی دەست پێ کرد، لە چوارچێوەی ئەم کەمپەینەدا لە کانتۆنی بێرن، چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا. سەدان کوردستانی و دۆستەکانیان بەشداربوون.

چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی بەرژین زەندا ئەنجامدرا، بەشێک لە ڕێکخراوەکان و وڵاتپارێزانی کوردستان و دۆستەکانیان بەشداربوون.

لەسەر ناوی مەجلیسی ژنانی بەرژین زەندا، گوڵستان سەعدون ئاماژەی بەوە کرد ساڵیادی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" نزیک بووەتەوە، هەروەها گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نزیکەی ٢٦ ساڵە بەردەوامە، گوتی: "تا ئازادبوونی ڕێبەرێتیمان لە گۆڕەپانەکان دەبین. نزیکایەتی نائاسایی دژی ڕێبەرێتیمان قبووڵ ناکەین. ڕێبەرێتیمان بە مۆدێلی ژیانی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک و ئازادیخوازیی ژن، ئێستە لای گەلانی جیهان وەک فەیلەسووفێکی مەزن قبووڵ دەکرێت. وەک ژنان لە هەموو جێیەک بۆ ئازادی ڕێبەرێتیمان هاوار دەکەین".

دواتر چەند وتارێکی تر بە ناوی ڕێکخراوەکانەوە پێشکەشکرا، پاشان لەسەر ناوی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی بێرن، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە فەرهاد ئەنجو قسەی کرد، تیشکی خستەسەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

پاشان ڕاگەیاندراوێک بە زمانی ئەڵمانی خوێنرایەوە. دواتر چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا و نزیکەی ٢ کاتژمێر بەردەوام بوو، دەقی ڕاگەیاندراوەکە بە زمانی ئەڵمانی بەسەر کەسانی دەوروبەردا دابەشکرا.

چالاکییەکە بە سروودی "چەرخی شۆڕش" کۆتایی هات.