بە دیمەن

لە بێرن گۆشەگیری و هێرشی سەراپاگیر شەرمەزارکرا

لە بێرنی پایتەختی سویسرا دژی گۆشەگیری ڕەها کە ٤١ مانگە لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە، وە هێرشی داگیرکاری و هێرش بۆ سەر چاندی کوردی، چالاکی ئەنجامدرا.

شەرمەزارکردنی گۆشەگیری

لە بێرنی پایتەختی سویسرا دژی گۆشەگیری ڕەها لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، وە هێرشی داگیرکاری و هێرش بۆ سەر چاندی کوردی، چالاکی ئەنجامدرا. کوردستانیان لەبەردەم پەرلەمانی فیدراڵی سویسرا کۆبوونەوە و ڕاگەیاندراویان خوێندەوە. پاشان بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵ دۆسیەیان لەڕێگەی ئیمەیڵەوە نارد تا ڕادەستی هەموو پارتە سیاسییەکان و پەرلەمانتاران بکرێت.

سیاسەتمەدار فەرهاد ئەنجو تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕەهای ئیمراڵی و ڕایگەیاند پێشێلکردنی یاسا نێونەتەوەییەکان و مافەکانی مرۆڤە، لە بنەڕەتدا ئامانجەکەی بێدەنگکردنی گەلی کوردە، گوتی: "هێرشەکان بۆ سەر باشووری کوردستان، دەستگیرکردن لەسەر زمان و چاند و ناسنامەی کورد، ڕاستەوخۆ گرێدراوە بە گۆشەگیرییەوە".

بانگەوازی لە جڤاکی نێونەتەوەیی کرد دژی هێرشە سەراپاگیرەکان هەڵوێست بنوێنن.

لەسەر ناوی کۆنسەی کوردی دیموکراتیکی سویسرا، نەجدەت ئاتالای ڕایگەیاند بۆ ئاشکراکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کە دژی مافە مرۆڤایەتی و نێونەتەوەییەکانە کۆبوونەتەوە، گوتی: "وەک جەدەکە-سە چەند دۆسیەیەکمان ڕادەستی بەرپرسانی حکومەتی سویسرا کرد، پەیوەست بە ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمراڵی، هێرشی داگیرکاری بۆ سەر باشووری کوردستان، گرتن و کاری نامرۆڤانە لەسەر ناسنامە و چاندی کوردی".

پاشان لەڕێگەی ئیمەیڵەوە دۆسیەکان نێردران.

جەدەکە-سە و یەژەکە-سە بانگەوازیان لە هەموو کوردستانیان کرد دژی گۆشەگیری، سبەی لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان کۆببنەوە.

کوردستانیان سبەی دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم ئۆفیسی دووەمی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدەن.

لە کۆتا ڕۆژی چالاکی دانیشتندا، دۆسیەکان ڕادەستی بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرێن.