لە بروکسەڵ چالاکی لەدژی فاشیزم

لە بروکسەڵی پایتەختی بەلجیکا لەدژی فاشیزم چالاکی ئەنجامدرا.

پێکهاتەکانی یەکێتی هێزی دیموکراتیکی ئەوروپا لە بەردەم بار سەنتەری بروکسەڵ کۆبوونەوە و لە چوارچێوەی کەمپەینی 'پێکەوە فاشیزم برووخێنین'دا چالاکیان ئەنجامدا.

چالاکیەکە لەلایەن' نەبەدەهە، پارتیزان، یەکەپە – مەلە، ئاڤەگ – کۆن و ناڤ – بەل'ەوە رێکخرا.

زیا ئولوسوی لەسەر ناوی ئاڤەگ – کۆن قسەی کرد و رایگەیاند، پێویستە پشتگیری لە هەدەپە بکرێت.

لەسەر ناوی پارتیزان عەباس یۆڵداش وتی، تاوەکو فاشیزم کۆتایی نەیەت، تێکۆشان بەردەوام دەبێت.

لە چالاکیەکەدا دروشمی 'هەدەپە گەلە، گەل لێرەیە' وترایەوە.

ف.ق