لە بریگنز دەستبەسەراگرتنی ئیرادە شەرمەزارکرا

کوردستانیان لە ویلایەتی ڤۆرارلبێرگ دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکانی دەم پارتی لە بریگنز ڕێپێوانیان کرد.

کوردستانیان لە ویلایەتی ڤۆرارلبێرگی نەمسا، بۆ شەرمەزارکردنی دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکانی دەم پارتی و خاوەندارێتی لە شارەوانییەکان ڕێپێوانیان کرد.

لە شاری بریگنزی پایتەختی ویلایەتەکە سەدان کەس کۆبوونەوە و بە بەرزکردنەوەی درووشم ڕێپێوانیان کرد.

لەسەر ناوی جەماوەر مەسعود ئێلح ڕایگەیاند دانانی قەیوم لە کوردستان کودەتایە و پێویستە هەموو کوردێکی بەشەرەف دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە بەشێوەیەکی ڕێکخراو تێبکۆشێت.

لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی "تیرۆریست تورکیا" و دیکتاتۆر ئەردۆگان" بەرزکرایەوە.