لە بەریتانیا رۆمانی 'ئازادی سەردەکەوێت' دەناسێندرێت
لە بەریتانیا لە ٣ و ٤ی تشرینی یەکەمدا رۆمانی 'ئازادی سەرەکەوێت' کە بە زمانی ئینگلیزی لەسەر ژیانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نوسراوە، دەناسێندرێت.
لە بەریتانیا لە ٣ و ٤ی تشرینی یەکەمدا رۆمانی 'ئازادی سەرەکەوێت' کە بە زمانی ئینگلیزی لەسەر ژیانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نوسراوە، دەناسێندرێت.
رۆمانی 'ئازادی سەردەکەوێت' لەبارەی ژیانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نوسراوە، لە رۆژانی ٣ و ٤ی تشرینی یەکەم دەناسێندرێت.چالاکیەکە بە پێشەنگایەتی ناوەندی دیموکراتیکی کوردان لە بەریتانیان (نادەک)، ئەنجومەنی ژیانی ژنان و پەژاک رێکدەخرێت و رۆژی ٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٣:٠٠- ١٥:٠٠ لە هۆڵی سمیناری بەشی کۆمەڵناسی زانکۆی کامبریج بەڕێوەدەچێت.
هەروەها رۆژی ٤ی تشرینی یەکەمیش کاتژمێر ١٧:٠٠ لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی لەندەن مەراسیمەکە بەڕێوەدەچێت. مەراسیمەکە بە هاوکاری نادەک، ئەنجومەنی ژیانی ژنان، تەکۆژین و بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ سازدەکرێت و تیایدا رۆمانە دەناسێندرێت. رۆمانەکە لەلایەن نوسەری خاوەن خەڵاتی سکۆتلاندی شۆن مایکڵ ویڵسن نوسراوە و وێنەکانیشی لەلایەن هونەرمەندی کوردەوە ئامادەکراون. هەردوو چالاکیەکە بە بەشداری نوسەر و نوێنەرانی دەستپێشخەری نوێنەتەوەیی رەیمار هایدار ئەنجام دەدرێن.
دوای ناساندنی کتێبەکە دەرگا بۆ گفتوگۆی ئامادەبووانیش دەکرێتەوە.