لە بورسا هێرشکرایە سەر چاودێرانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا

لە بەردەوامیی پێشێلکاریەکانی ئاکەپە و گروپەکەی ئەردۆغان دا، هێرشکرایە سەر چاودێرانی سەر سندوقەکانی دەنگدان ل بورسا.

ئاکەپەیەکان و مەهەپەییەکان لە بەردەوامیی هەوڵەکانیان بۆ ساختەکاری لە دەنگداندا، لە ناوچەی بویوک کۆرهان لە پارێزگای بورسا هێرشیان کردە سەر چاودێرانی سەر سندوقەکانی دەنگدان. چاودێرەکان لە دژی ئەو هێرش و پێشێلکارییە سکاڵایان تۆمار کرد.

ژ.ت