چالاکییەکان بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخودانی مانگرتنی بێسنووری زیندانیان بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئیدانەکردنی پێشێلکاریی مافەکان لە زیندانەکاندا بەردەوامیی هەیە و زیندانیان لە رۆژی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە مانگرتندان.
لە شاری بیلەفێڵدی ئەڵمانیا کوردستانیان و دۆستەکانیان بە رێکخستنی گردبوونەوەیەک سڵاویان لە بەرخودانی زیندانیان کرد و گۆشەگیرییان ئیدانە کرد.
چالاکییەکە لە بەردەم ناوەندی ترەنی شارەکە بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد. ئەنجوومەنی دیموکراتیکی گەل لە بیلەفێڵد و بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ، بزووتنەوەى ژنانی گەنجی تێکۆشەر و چالاکوانانی یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان بەشداری چالاکییەکە بوون.
عوسمان ئەرگین سیاسەتمەداری کورد وتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد گۆشەگیرییەکی بەرنامە بۆ دانراو بەڕێوەدەچێت و رایگەیاند، بەرخودان درێژەى دەبێت.
ئەرگین راشیگەیاند، "تاوەکو عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئازاد نەکرێت، بە دڵنیاییەوە تێکۆشانەکەمان بەردەوامیی دەبێت" و ئەوەشی راگەیاند، لە کەسایەتیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورددا هەموو تورکیا لە گۆشەگیریدایە.
هاوکات لەو گردبوونەوەیەدا عیسا رۆژئاوا بە ناوی پەیەدە و ئیسماعیل تاش بە ناوی یەکێتیی هێزە دیموکراتیەکان و سەرحەد سەرحەدی بە ناوی بزووتنەوەى گەنجانەوە وتەیان پێشکەشکرد.
لە چالاکییەکەدا یەک لەسەر یەک دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" ، "بکوژ ئەردۆغان" و "ئازادی بۆ زیندانیان" دەوترایەوە و داواکرا، چالاکوانان و وڵاتپارێزان و ئازادیخوازان بەشداری لە چالاکییەکەى دوسلدۆرف دا بکەن و چالاکییەکە کۆتایی پێهات.
ژ.ت