لە چالاکی ئێشکگری هێرش بۆ سەر چاند و زمانی کوردی شەرمەزارکرا
ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ لە گۆڕەپانی شیشخانەی بیۆغلو لە ئیستەنبوڵ بەردەوامە، لە ئێشکگرییەکەدا هێرش بۆ سەر چاند و زمانی کوردی شەرمەزارکرا.
ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ لە گۆڕەپانی شیشخانەی بیۆغلو لە ئیستەنبوڵ بەردەوامە، لە ئێشکگرییەکەدا هێرش بۆ سەر چاند و زمانی کوردی شەرمەزارکرا.
ئێشكگری هێزەکانی ڕەنج و ئاشتی و دیموکراسی لە گۆڕەپانی شیشخانەی بیۆغلو لە ئیستەنبوڵ دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ ٤٨ ڕۆژە بەردەوامە. لە چالاکییەکەدا پانکارت و درووشمەکان دژی دانانی قەیوم و دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ بەرزکرانەوە.
هاوسەرۆکی دەم پارتی بیۆغلو محەمەد سدیق یەڵماز ڕایگەیاند هەوڵدەدەن هەڵپەڕکێ قەدەغە بکەن، جەختی کردەوە دژی سیاسەتی قەیوم و هێرشەکانی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە یەکدەگرن و تێکۆشان مەزن دەکەن.
پاشان دژی گرتنی هاوڵاتیان بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵپەڕکێ، بەشداربووانی ئێشكگرییەکە هەڵپەڕکێیان کرد. جەماوەر بە جۆشێکی مەزن هەڵپەڕکێیان کرد، بە چەپڵە و درووشم کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا.