لە داوینینگ ستریت دژی گۆشەگیری ڕەها چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا

مەجلیسی گەلی لەندەن دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ چالاکی دانیشتنی دەست پێ کرد.

چالاکی دانیشتن دژی گۆشەگیری

مەجلیسی گەلی لەندەن دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم بینای وەزارەتەکانی بەریتانیا بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ چالاکی دانیشتنی دەست پێ کرد. ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی بەریتانیا بەشداری چالاکییەکە بوون لەبەردەم بینای وەزارەتەکان لە داونینگ ستریت. ئاڵای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵگیرا و ستاند دانرا. لە چالاکی دانیشتنەکەدا نووسینی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" بە چەندین زمان هەڵگیرا، هەروەها درووشمی "بژی ئۆجالان" و "ئازادی بۆ ئۆجالان" و "دوێنێ ماندێلا، ئەمڕۆ ئۆجالان" بەرزکرایەوە.

هەروەها برۆشور دەربارەی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ڕۆڵی وی لە چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد بەسەر کەسانی دەوروبەردا دابەشکرا.

هاوسەرۆکانی مەجلیسی گەلی کورد، تورکان بوداک و ئیسحاق میلانی قسەیان کرد، ئاماژەیان بەوە کرد گۆشەگیری ئیمراڵی نامرۆڤانە و نایاساییە، جەختیان کردەوە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تاکە کەسە بۆ ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوین پرۆژەی ئاشتی سیستەماتیک و یەکگرتوو پێشکەش دەکات.

ڕاگەیاندرا لەبەرئەوەی هەڵوێست ڕژێمی فاشیستی تورک ناگیرێتەبەر، تادێت شەڕ لە کوردستان سەختتر دەبێت، بانگەواز لە دەوڵەتی بەریتانیان کرا هەڵوێست دژی ڕژێمی ئەردۆگان نیشان بدات. جەختکرایەوە گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قبووڵ ناکرێت، بێدەنگی سی پی تی و کۆنسەی ئەوروپا لەگەڵ ڕێسا دیموکراتیک و ئەخلاقییەکان یەک ناگرێتەوە.

چالاکییەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە بەردەم بینای وەزارەتەکانی بەریتانیا لەنێوان کاتژمێر ١٣:٠٠ بۆ ١٧:٠٠ بەردەوام دەبێت.