لە دەن هاگ چالاکی بۆ بێسەروشوێنەکان

لە چوارچێوەی هەفتەی تێکۆشانی نێودەوڵەتی بێسەروشوێنەکاندا لە شاری دەن هاگی هۆڵەندا چالاکی ئەنجامدرا.

چالاکیەکە لەسەر بانگەوازی ڤەکساڤ لە بەردەم پەرلەمانی هۆڵەندا لە شاری دەن هاگ ئەنجامدرا و ئەندامانی ڤەکساڤ، ئادەهەکە، هەتەئیفە و ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد لە رۆتێردام بەشداریان کرد.

لە چالاکیەکەدا پانکارت و وێنەری ئەو کەسانەی لە تورکیا و کوردستان و جیهان لەلەایەن سیستمەکانەوە بێسەروشوێن کراون، بەرز کرانەوە.

دواتر راگەیەنراوی نووسینگەی نێودەوڵەتی ICAD لەبارەی هەفتەی بێسەروشوێنەکان خوێندرایەوە.

بۆ ئەوەی چارەنووسی بێسەرشوێنەکان ئاشکرا بکرێت و تاوانباران دادگاییبکرێن، داوا لە هەموو کەسێک کرا کە خاوەنداری لە تێکۆشان و هەوڵی خانەوادەی بێسەروشوێنەکان بکەن.

چالاکی بە دروشمی 'بمرێ فاشیزمی دیکتاتۆر ئەردۆغان' و 'بژی پشتگیری ئینتەرناشناڵ' و 'تێکۆشانی ئێوە تێکۆشانی ئیمەیە' کۆتایی هات.

ف.ق