لە درسدن یادی شۆڕشی رۆژئاوا کرایەوە

لە شاری درسدنی ئەڵمانیا یادی شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان کرایەوە.

لەسەر بانگەوازی گەنجانی ئینتەرناشناڵ، گەلی کورد و دۆستەکانیان لە گۆڕەپانی ئاڵتمارک کۆبونەوە و رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ئازادی کوردستان خولەکێک بە بێدەنگی وەستان.

لە قسەکردنەکاندا باسی ئەوەکرا کە شۆرشی ١٩ی تەمموز شۆڕشی ژنانە و پێویستە هەموو کەسێک خاوەنداری لێبکات.

لە چالاکیەکەدا دروشمی پەکەکە، بژی سەرۆک ئاپۆ و بژی بەرخۆدانی رۆژئاوا وترانەوە.

چالاکیەکە بە موزیک و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.

ف.ق