لە دۆرتمۆند یادی شەهیدان کرایەوە
لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بە رێکخستنی چالاکییەک یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم کرایەوە.
لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بە رێکخستنی چالاکییەک یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم کرایەوە.
لە ناوەندی رۆشنبیریی دیموکراتیکی کورد لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتیی تێکۆ-ژن (ژنانی گەنجی تێکۆشەر) و تەژەکە-ئە (بزووتنەوەى ژنانی کوردستان لە ئەوروپا) کۆبوونەوەیەک بۆ یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم رێکخرا.
کۆبوونەوەکە لە دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان دەستیپێکرد.
بە ناوی بنەماڵەی شەهیدانەوە وتە پێشکەشکران و ئاماژەیان بە پێگە و ئەرکی ژنان لە تێکۆشانی ئازادیدا کرد.
دوای ئەوە چەند پارچە شیعرێک خوێندرانەوە و سینەفیزیۆنێک نمایش کرا.
یادەکە بە دروشمی "شەهید نامرن"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی پێهات.
ژ.ت