بە دیمەن

لە دۆرتموند هێرشەکان دژی چاندی کوردی شەرمەزارکرا

لە دۆرتموند بە چالاکییەک هێرشەکان دژی چاندی کوردی شەرمەزارکرا.

ژمارەیەکی بەرچاو لە ناوەندی شاری دۆرتموند کۆبوونەوە، هەڵپەڕکێیان کرد و هێرشکردنە سەر چاندی کوردیان شەرمەزار کرد. گەنجان بەدەم مۆسیقای کوردییەوە هەڵپەڕکێیان کرد و درووشمیان بەرزکردەوە و دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.

 لە چالاکییەکەدا دووپاتکرایەوە، دەوڵەتی تورک زمان و هەڵپەڕکێ و گۆرانی کوردی قەدەغە دەکات، ئەم هێرشانە دژی پێوەرە گەردوونییەکانی مافەکانی مرۆڤە، گوترا: " قەدەغەکردنی مۆسیقا واتە بڕینی دەنگ و نکۆڵیکردن لە هەبوونی گەل. ئێمە لە دژی ئەم فشارە دەنگ هەڵدەبڕین و ئەم نادادییە بەرامبەر چاند و مۆسیقای کوردی شەرمەزار دەکەین. ئامانج لە کۆبوونەوەمان لێرە تەنها بۆ گەلی کورد نییە، بەڵکو خاوەندارێتییە لە تەواوی سامانی چاندی مرۆڤایەتی. تا ئەو کاتەی فشارەکان دژی چاندی گەل کۆتاییان دێت، ئێمە دەنگ هەڵذەبڕین و درێژە بە تێکۆشان دەدەین. پێویستە دەستبەجێ فشار و قەدەغەکانی سەر چاند و مۆسیقای کوردی هەڵبگیرێت و دان بە مافە چاندییەکانی گەلی کورددا بنرێت".

چالاکییەکە بە  بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.