لە دژی دیکتاتۆری تورکیا لە دانیمارک واژۆ کۆ کرایەوە
لە چوارچێوەی کەمپەینی' ١٠٠ هۆکار بۆ دادگایی کردنی دیکتاتۆر' کە بە دەسپیشخەری ئەنجوومەنی تەڤگەری ژنی کورد دەستیپێکردووە لە شاری کۆپنهاگن-ی دانیمارک چالاکی بەڕێوەچوو.
لە چوارچێوەی کەمپەینی' ١٠٠ هۆکار بۆ دادگایی کردنی دیکتاتۆر' کە بە دەسپیشخەری ئەنجوومەنی تەڤگەری ژنی کورد دەستیپێکردووە لە شاری کۆپنهاگن-ی دانیمارک چالاکی بەڕێوەچوو.
مەجلسی ژنانی سێڤێ لە کاتژمێر ١٣:٠٠ لە سەر ڕێگەی نیترۆڤ-ێ ستاندی ئاگادارکردنەوەیان دامەزراند و بۆ دادگایی کردنی سەرۆک کۆماری تورک ئەردۆغان و ڕژیمەکەی واژۆیان کۆ کردەوە.
لە چالاکییەکەدا دەستگیرکردنی لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و پەرلمانتاری هەدەپە ئیدانەکرا و داوای ئازادکردنی کرا.
لە چالاکییەکەدا کوشتن و تاوانەکانی ڕژیمی ئەردۆغان لە دژی ژنان باسی لێوەکرا، بانگەوازی کرا کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەلوێستێکی کارا بنوێنێت.
ک-ش