کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە)، پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و هێزەکانی تێکۆشانی یەکگرتوو (بەمەگە) بۆ بەشداری لە 'رێپێوانی مرۆڤایەتی لە دژی چەکی کیمیایی' کە ٦ی تشرینی دووەم لە تەقسیم ساز دەکرێت، لە بینای هەدەپەی ئیستەنبوڵ کۆنفڕانسی رۆژنامەوانیان سازکرد. پەرلەمانتاری هەدەپەی ئیزمیر سەرپیل کەماڵبەی لە کۆنفرانسەکەدا قسەی کرد و سەرنجی راکێشا بۆ سەر هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک.
کەمالبەی بە بیری هێنایەوەکە ١٧ گەریلای هەپەگە بە چەکی کیمیایی شەهیدبوون و تی، "بەپێی ئەو دیمەنانەی بڵاوکرانەوە، دیارە کە تورکیا پەیمانەکانی وەک پەیمانی جنێڤی پێشێل کردووە. دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە ئەو تاوانە رەتدەکاتەوە، زانا، سیاسەتمەدار، روناکبیر وئەو رۆژنامەوانانەی پرسیار لەبارەی ئەو دیمەنانەوە دەکەن تاوانبار دەکات و دەیانکاتە ئامانج. ئێمە بە گرنگییەوە دەستنیشانی دەکەین کە ئەگەر وەک قسەی وتەبێژی دەسەڵات بێت، ئەگەر زانیاری و دیمەنەکان هەڵەن، ئەوەی دەبێت بکرێت نکۆڵیکردنی راستەوخۆ نییە، دەبێت لیژنەی سەربەخۆ رەوانەی ناوچەکە بکرێت".
کەمالبەی بە بیری هێنایەوە، کە دوای هێرشەکان بە چەکی کیمیایی هەندێک دەستە و شاندی سەربەخۆ ویستیان لە هەرێمەکە لێکۆڵینەوە بکەن، بەڵام پەدەکە لە بەردەم ئەو شاندانە رێگری سازکرد و وتی، "رێگرییەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی کوردستان بووە هۆی گومان و توڕەیی رەوا. دەبێت بەڕێوەبەرایەتی هەرێم ئاسایشی شاندەکان دابین بکات و رێگەیان پێبدات لێکۆڵینەوە بکەن. دەبێت کەس خۆی نەکاتە هاوبەشی ئەم تاوانی شەڕە کە لە دژی مرۆڤایەتیە. پێویستە بەتایبەتی ئۆ پی سی دەبڵیو، نەتەوەیەکگرتووەکان، رێکخراوی تەندروستی جیهانی و یەکێتی ئەوروپا بکەونە جوڵە. ئەگینا نیگەرانی گەلانی ناوچەکە زیاتر دەبێت و دەبێتە هۆی روودانی کۆمەڵکوژی گەورەتر. رۆژ رۆژی بێدەنگی نییە، رۆژی پاراستنی مرۆڤایەتی و راپەڕینە لەبەرامبەر شەڕ. ئێمە داوا لە هەموو رێکخراو، پارتی سیاسی، رێکخراوی مەدەنی، گەل و مرۆڤە بەویژدانەکانی لایەنگری ژیان دەکەین، کە بکەونەخۆ. لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە لە ٦ی تشرینی دووەم لە تەقسیم رێپێوانێکی ئاشتی و ژیان لە دژی شەڕ و مردن ساز دەکەین. ئێمە داوا لە گەلەکەمان و هێزە دیموکراتیکەکان دەکەین کە بەشداری لەم رێپێوانە رەوایەدا بکەن. ئەوەی کۆمەڵگا دەیەوێت ئاشکراکردنی راستییە. بە بێدەنگی هەڵبژاردن نابینە هاوبەشی ئەم تاوانە. تا راستی ئاشکرا بێت ئێمە دەنگ بەرز دەکەینەوە و بەدوای راستیدا دەگەڕێین. ئێمە جارێکیتر ئەو بڕیارەمان نیشان دەدەین".
هـ . ب