لە فەڕەنسا بۆ پەکەکە ستاندی ئیمزاکۆکردنەوە دانران

لە شاری رینیس و نانتیسی فەڕەنسا بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەست بە کۆکردنەوەی ئیمزاکرا.

لە چوارچێوەی کەمپەینی جیهانی بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆری یەکێتی ئەوروۆا و ئەمریکا کە لەلایەن دەستپێشخەری دادپەروەری نێودەوڵەتی بۆ کورد دەستیپێکردووە، لە شاری رینیس و نانتیسی فەڕەنسا ستاندی ئیمزاکۆکردنەوە دانران.

لە هەردوو شارەکە کە بە دروشمی 'پەکەکە گەلە، گەل قەدەغە ناکرێت' ئەمڕۆ و دوێنێ بە سەدان ئیمزا کۆکرانەوە. هەروەها بە سەدان بڵاوکراوە و زانیاری بڵاوکرانەوە.

ف.ق