لە فەڕەنسا چالاکی 'کاتی ئازادیە'
لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا بە چالاکیەک، گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد شەرمەزارکرا و خاوەنداری لە مانگرتنی خواردن لە زیندانەکانکرا.
لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا بە چالاکیەک، گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد شەرمەزارکرا و خاوەنداری لە مانگرتنی خواردن لە زیندانەکانکرا.
لە چوارچێوەی کەمپینی 'نابۆ گۆشەگیری، قڕکردن و فاشیزم! کاتی ئازادیە!' ، 'ئازادی بۆ ئۆجالان'دا، بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی کورد – ئەوروپا، لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا چالاکی ئەنجامدرا.
لە چالاکیەکەدا گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد شەرمەزارکرا و بۆ جێبەجێکردنی داواکاری زیندانیانی سیاسی لەدژی گۆشەگیری کە دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کردووە، داوای پشتگیریان کرد.
لەو گۆڕەپانەی کە چالاکی ئیشکگری ئازادی تێیایدا ئەنجام دەدرێت. دروشمی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' ،' ژن، ژیان ، ئازادی' و 'رژێمی فاشیستی تورک' بەرزکرانەوە.
ف.ق