بە دیمەن

لە فرانکفۆرت بۆ پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی گردبوونەوە ئەنجامدرا

سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە، لە فرانکفۆرت بە گردبوونەوەیەک شەرمەزارکرا.

شەرمەزارکردنی سزای لەسێدارەدان

لە فرانکفۆرت دژی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە، بە پێشەنگایەتی کژار و پەژاک و (mit der Widerstand des Iranischen Volkes -Frankfurt platform) چالاکییەک ئەنجامدرا. ژمارەیەک لە کوردستانیان و دۆستەکانیان بەشداری چالاکییەکە بوون. لە چالاکییەکەدا دووپاتکرایەوە، بۆ پشتیوانی لە پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی چالاکییەکەیان ئەنجامداوە.

بانگەواز لە ڕای گشتی نێونەتەوەیی کرا دەستبەجێ سزای لەسێدارەدانەکە ڕابگرن، پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی ئازاد بکرێن. هەروەها بانگەوازی هەستیارییان لە ڕای گشتی کرد.