لە فرانکفۆرت بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد چالاکی ئەنجامدرا
بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری فرانکفۆرت چالاکی خێمەدانان ئەنجامدرا.
بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری فرانکفۆرت چالاکی خێمەدانان ئەنجامدرا.
لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی خێمەدانان ئەنجامدرا. چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی فەجەدەکە-کاوە دەستی پێ کرد.
لە چالاکییەکەدا پانکارت و پۆستەرەکان بە داخوازی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵواسران. هەروەها بڵاوکراوە بە زمانی ئەڵمانی خوێنرایەوە و دواتر لەلایەن گەنجانەوە دابەشکرا.
پاشان لەسەر ناوی فیدراسیۆنەکە وتە پێشکەش کرا، ئاماژە بەوە کرا زیاتر لە ٤١ مانگە زانیاری دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نییە.
هەروەها ڕەخنەگیرا لە بێدەنگی کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە (سی پی تی) و وڵاتانی ئەندامی کۆنسەی ئەوروپا بەرامبەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ.
چالاکی خێمەدانان، یەکێکە لەو چالاکییانەی لە چەندین شاری ئەوروپا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدرێت. ڕۆژی چوارشەممە لە فرانکفۆرت و ڤیسبادن چالاکییەکە بەردەوام دەبێت.
چالاکییەکان لە کاتژمێر ١١:٠٠ بۆ ١٦:٠٠ ئەنجام دەدرێت.