بە دیمەن

لە فرایبۆرگ قوربانیانی قڕکردن یادکرانەوە

بەپێشەنگایەتی مەجلیسی گەلی هەرێمی فرایبۆرگ و مەجلیسی ژنانی نودا لە فرایبۆرگ قوربانیانی قڕکردن و شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان یادکرانەوە.

شەرمەزارکردنی قڕکردن

بەپێشەنگایەتی مەجلیسی گەلی هەرێمی فرایبۆرگ و مەجلیسی ژنانی نودا لە فرایبۆرگ چالاکییەک ئەنجامدرا، چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن قوربانیانی قڕکردن و شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان دەستی پێ کرد. 

لە چالاکییەکەدا پانکارت لەسەر قڕکردن هەڵگیرا، ئەندامی کوردستان سۆلی ئارمین فاهل دوا، ئاماژەی بەوە کرد ئەڵمانیا بە کۆی دەنگ دانی ناوە بە قڕکردنی ئێزدییەکان، هەروەها ڕەخنەی گرت لە دیپۆرتکردنەوەی ئەو ئێزدییانەی بەدەستی داعش ڕووبەڕووی ڕفاندن و بەکۆیلەکردن و دەستدرێژی بوونەتەوە. 

ئارمین ڕەخنەی گرت لە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال و دووپاتی کردەوە پێویستە دەسەڵاتدارانی تورک کە هاوکاری داعش دەکەن لە دادگای نێونەتەوەیی دادگایی بکرێن.

چالاکییەکە بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی شەنگال" کۆتایی هات.