لە فەرەنسا ڕێپێوانی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" ئەنجامدرا
کوردستانیان لە مانتێس لا جۆلی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد، دووپاتیان کردەوە لە ڕەوشی سەفەربەریدان و گوتیان: "ئازادی گەلی کورد بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆوە گرێدراوە".
کوردستانیان لە مانتێس لا جۆلی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد، دووپاتیان کردەوە لە ڕەوشی سەفەربەریدان و گوتیان: "ئازادی گەلی کورد بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆوە گرێدراوە".
کوردستانیان لە مانتێس لا جۆلی لەسەر بانگەوازی مەجلیسی گەلی نۆرماندی فەرەنسا کۆبوونەوە و داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.
کوردستانیان لەبەردەم بنکەی شارەکە کۆبوونەوە و تا دەرگای دۆم ڕێپێوانیان کرد. بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درووشمی "ئازادی بۆ ئۆجالان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "تیرۆریست تورکیا" و "تیرۆریست ئەردۆگان" بەرزکرایەوە.
پاشان هاوسەرۆکانی مەجلیسی گەلی نۆرماندی قسەیان کرد و گوتیان: "ئازادی گەلی کورد گرێدراوە بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆوە. ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی گەلی کوردە. ئەرکی هەموومانە خاوەنداری لە ئیرادەمان بکەین. دەبێت بۆ ئازادی ڕێبەرمان سەفەربەر بین".