لە گراز دژی گۆشەگیری دانیشتن ئەنجامدرا

لە شاری گرازی نەمسا بۆ تیشک خستنەسەر گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا.

چالاکی دانیشتن دژی گۆشەگیری

مەجلیسی جڤاکی دیموکراتیکی شاری گرازی نەمسا، بۆ تیشک خستنەسەر گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکی دانیشتنی ئەنجامدا.

چالاکوان پانکارتی "ئازادی بۆ ئۆجالان، ئاشتی بۆ کوردستان"یان هەڵگرت، خەمساردی سی پی تی و کۆنسەی ئەوروپایان شەرمەزار کرد.

چالاکوانان بڵاوکراوەیان دابەشکرد و دووپاتیان کردەوە نابێت مافی هەرە بنەڕەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببێتە بابەتی مامەڵە و سەودا، گوترا کە گەلی کورد ئەم سیاسەتە قبووڵ ناکات.