لە گریگنیی پاریس رێپێوانی 'وەرن جەنگی ئازادییە' رێکخرا

لە ناوچەى گریگنیی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'وەرن جەنگی ئازادییە' رێپێوانێک رێکخرا.

لە ناوچەى گریگنیی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەسەر داوای چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'وەرن جەنگی ئازادییە' رێپێوانێک رێکخرا.

دوای خولەکێک رێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان، رێپێوانەکە دەستیپێکرد و دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخودانی گەریلا" و "ئازادی بۆ ئۆجالان" وترانەوە.

لە دوای رێپێوانەکە لە وێستگەى ناوەندیی گریگنی کۆبوونەوەیەک رێکخرا.

ئەو کەسانەى لە کۆبوونەوەکەدا وتەیان پێشکەشکرد، هەڵوێستی خیانەتکارانەى پەدەکە و هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیستییان ئیدانە کرد. چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشم کۆتایی پێهات.

ژ.ت