لە گیسن چالاکی بۆ یادی شەهیدانی گارە بەڕێوەچوو
بۆ بەرز راگرتنی یادی گەریلا شەهیدەکانی هەپەگە لە بەرخودانی گارەدا، لە شاری گیسنی ئەڵمانیا چالاکیی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.
بۆ بەرز راگرتنی یادی گەریلا شەهیدەکانی هەپەگە لە بەرخودانی گارەدا، لە شاری گیسنی ئەڵمانیا چالاکیی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.
لە شاری گیسنی ئەڵمانیا لە کەسایەتیی شەهید خابوور دێرک (جەبار ئیسماعیل) یادی شەهیدانی بەرخودانی گارە کرایەوە.
یادەکە بە رێزگرتن دەستیپێکرد و هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەل لە گیسن وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی، دەبێت هەموو کەس خاوەنداری لە بەرخودان بکات.
بە ناوی کۆمەڵەى بنەماڵەى شەهیدان و بێسەروشوێنکراوان (کۆماو - KOMAW) لە کەسایەتیی شەهیدانی گارەدا، یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان کرایەوە.
هەروەها بە ناوی بزووتنەوەى ژنانی کورد لە ئەڵمانیا و پەیەدە وتە پێشکەشکران و بانگەواز بۆ پشتیوانی لە کەمپەینی ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بڵاوکرایەوە.
یادەکە بە وتنەوەى دروشمەکانی "شەهید نامرێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی پێهات.
ژ.ت