لە گیسن لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی پانێڵ ئەنجامدرا

لە گیسن لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا.

دۆستانی کورد و مەجلیسی ژنانی بەرچەمی گیسن لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" پانێڵێکیان ئەنجامدا.

لە پانێڵەکەدا سینڤزیۆنێک دەربارەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" پیشاندرا، دەربارەی هەڵمەتەکە قسە کرا. لە پانێڵەکەدا دووپاتکرایەوە، بۆ شکاندنی گۆشەگیری و بەدیهێنانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پێویستە لەم قۆناغە مێژووییەدا هەمووان بە ئەرکی خۆیان هەستن.

جەختکرایەوە، پاش پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەم، دەستوەردان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین کرا و ویستیان قڕکردنی کورد تەواو بکەن. ئاماژە بەوە کرا، بە بەدیهێنانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قڕکردنی کورد ڕادەوەستێنرێت.

لە پانێڵەکەدا دووپاتکرایەوە، پارادایمی "ئازادیخوازی ژن و دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک"ـی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ هەموو کێشەکانی جیهان و بەتایبەت کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەبێتە ڕێگەچارە، کاروخەبات لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا تاوتوێ کرا.