لە هامبۆرگ ڕۆژەکانی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو
لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانیی ڕۆژەکانی ئۆجالان لە شاری هامبۆرگ چالاکی ئەنجامدرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانیی ڕۆژەکانی ئۆجالان لە شاری هامبۆرگ چالاکی ئەنجامدرا.
بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی هەڵمەتی جیهانیی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە چوار لای جیهان چالاکی ڕۆژانە ئەنجام دەدەرێت.
لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا خێمەی هۆشیارکردنەوە دانرا و کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ناسێنران.
ئامانجی هەڵمەتی نێونەتەوەیی بۆ سەردانیکەرانی خێمەکە ئاشکرا کرا، بڵاوکراوەکان کە داخوازییەکانی هەڵمەتەکە دەگرێتەخۆ دابەشکران. پانکارت بە زمانی ئەڵمانی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دابەشکران و ستاتۆ بۆ کوردستان، " Freedom for Ocalan" هەڵواسران.
لە خێمەکەدا زنجیرە کتێبی مانیفێستۆی شارستانییەتی دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ناسێنران.