لە هێلبرۆن شەهیدانی ١٤ ی تەمموز یادکرانەوە
لە هێلبرۆن بە پێشەنگایەتی ئەندامانی تەجەشە بە چالاکییەک شەهیدانی بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز یادکرانەوە.
لە هێلبرۆن بە پێشەنگایەتی ئەندامانی تەجەشە بە چالاکییەک شەهیدانی بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز یادکرانەوە.
لە شاری هێلبرۆنی ئەڵمانیا، بەبۆنەی ٤٢ هەمین ساڵیادی بەرخۆدانی "ڕۆژووی مردنی مەزن" چالاکیەکی جەماوەری بەڕێوەچوو. یادەکە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) ئەنجامدرا. لە گۆڕەپانی یادەکە وێنەی شەهیدان و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دانرا.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، سینڤزیۆنێک دەربارەی شەهیدان پیشاندرا.
لەسەر ناوی کۆماو عوسمان سەرحەد قسەی کرد، ئاماژەی بەوە کرد شەهیدانی بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز هەموو سیاسەتەکانی قڕکردنی دەوڵەتی تورکیان لەسەر گەلی کورد پووچەڵ کردەوە.
یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.