لە هێلسینبۆرگی سوید هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک ئیدانە کران

کوردستانیان لە شاری هیلسینبۆرگی سوید بە رێکخستنی چالاکییەک هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک-یان ئیدانە کرد.

کوردستانیان لە شاری هیلسینبۆرگی سوید هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک-یان بۆ سەر هەرێمەکانی گەریلا ئیدانە کرد. سڵاویان لە بەرخودانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کرد و رایانگەیاند، بە کۆمەڵگەیکردنی تێکۆشان سەرفیرازی مسۆگەر دەبێت.

کوردستانیان ئەوەشیان راگەیاند، بە دڵنیاییەوە گەریلا لە دژی داگیرکەری پارێزگاری لە هەموو کوردستان دەکەن، بۆیە هەرگیز ناهێڵین تەنها بن و هەموو کات پشتیوانیانین. داواشیان لە کوردستانیان و دۆستەکانیان کرد، زیاتر هۆشیار و هەستیار بن.

کوردستانیان بە وتنەوەى دروشمەکانی "بژی بەرخودانی گەریلا، بژی کوردستان، بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا.

ژ.ت