لە هێلسینکی چالاکی ئاستی بۆ رۆژئاوا بەڕێوەجوو

لە شاری هیلسینکی پایتەختی فینلاند چالاکی ئاشتی بۆ رۆژئاوا سازکرا.

لەژێر ناوی "ئاشتی بۆ رۆژئاوا" رێپێوان و گردبوونەوەیەک لە شاری هێلسینکی پایتەختی فینلەندا بەڕێوەچوو.

رێکخراوەکانی دۆستانی کورد وەک روستیۆپ فۆر رۆژئاوا و نەجەدەکە ئەو چالاکییەیان رێکخستبوو.

چالاکییەکە لە ناوەڕاستی شارەکەوە بە رێپێوان تا بەردەم پەرلەمانی بچوک (بەشێک لە پەرلەمان کە لە تەنیشت پەرلەمانەوەیە) بەڕێوەچوو. لەبەردەم پەرلەمانی بچوک لەلایەن رێکخراوەکانەوە لێدوانی رۆژنامەوانی درا و دروشم وترانەوە. لە راگەیەندراوەکەدا داواکرا دەوڵەتی فینلەندا سەرلەنوێ قەدەغەی فرۆشتنی چەک بەسەر تورکیادا جێبەجێ بکات. داواش کرا کە هێرشەکانی سەر کوردان رابگیرێن و هیچ سازشێک بەرامبەر داواکارییەکانی تورکیا پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ نەکرێت. لە چالکییەکەدا ئاڵاکانی پەکەکە، یەپەگە، یەپەژە و رۆژئاوا و پلاکارد بەرزکرانەوە.

چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشم و گێڕانی هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.

هـ . ب