لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە وتەبێژی حەماس کوژرا
حەماس ڕایگەیاند عەبدولـلەتیف قانووعی وتەبێژییان لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیلدا لە باکووری غەززە کوژراوە.
حەماس ڕایگەیاند عەبدولـلەتیف قانووعی وتەبێژییان لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیلدا لە باکووری غەززە کوژراوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا حەماس ئاماژەی بەوەداوە لە پرسەی وتەبێژەکەیاندن و ئەمەش هاتووە: "هێرشی سەر وتەبێژ و سەرۆکەکانمان ئیرادەمان ناشكێنێت. بە پێچەوانەوە بڕیاردارییمان لەسەر ڕێگەی ڕزگاری زیاتر دەکات."
سوپای ئیسرائیل لە دوای ئاگربەستی دوو مانگە، لە ١٨ی ئاداردا جارێکی دیکە بۆردوومانی سەر کەرتی غەززەی کردەوە.
بە گوێری کۆتا ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی حەماس لە غەززە کە ڕۆژی چوارشەممە ڕاگەیاندرا، لە ١٨ی ئادارەوە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرایئل تا ئێستا ٨٣٠ کەس کوژراون.
هەروەها لە سەرەتایی شەڕی ئیسرائیل حەماسەوە لە غەززە ٥٠هەزار و ١٨٣ کەس کوژراون.