لە تورکیا ڕێژەی دەستبەسەر کراون لە هەڵکشاندایە
لە چالاکییەکاندا کە بۆ شەرمەزارکردنی دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغلووی سەرۆک شارەوانی گەورەشاری ئەستەنبوڵ ئەنجام دراون، ئۆپەراسیۆنەکانی پۆلیس بەردەوامە و تا ئێستا ١٨٧٩ کەس دەستبەسەر کراون.
لە چالاکییەکاندا کە بۆ شەرمەزارکردنی دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغلووی سەرۆک شارەوانی گەورەشاری ئەستەنبوڵ ئەنجام دراون، ئۆپەراسیۆنەکانی پۆلیس بەردەوامە و تا ئێستا ١٨٧٩ کەس دەستبەسەر کراون.
وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایە ڕایگەیاند لە چالاکییەکانی شەرمەزارکردنی دەستگیرکردنی سەرۆکی شارەوانی گەورەشاری ئەستەنبوڵدا تا ئێستا ١٨٧٩ کەس دەستبەسەر کراون.
لەو ١٨٧٩ کەسەی کە دەستبەسەر کراون؛ ٢٦٩یان لێ دەستگیرکراوە و پەیوەست بە ٤٦٨ی دیکەشییان بڕیاری چاودێری دادوەری دراوە، ٦٦٢ی دیکەشییان لەژێر چاودێریدان.