لەم دواییانەدا لە شارەکانی مێرسین، ئاگری، سێرت، ئێلح و ئەستەنبوڵ کەسانێکی زۆر بە هۆی سەما و گۆرانی کوردیەوە دەستگیر کردووە. دەوڵەتی تورک دەستیکردووە بە هەڵکوتانە سەر ئاهەنگەکانی هاوسەرگیری. هەر لەو چوارچێوەدا هەڵیانکوتاوە سەر سێ ئاهەنگی هاوسەرگیری لە گەڕەکە جیاوازەکانی ناوەندی شاری جۆلەمێرگ و ڕێگریان لە ئاهەنگەکان گرتووە. پۆلیس بە بیانووی ئەوەی "ئاوازی سیاسی دەوترێتەوە" هونەرمەندان، کارمەندانی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی دیمەنی ئاهەنگەکان، وێنەگران، خاوەن ئاهەنگەکان و زۆر کەسیان دەستگیرکردووە.
زانراوە کە ئەو کەسانەی کە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەی ڕێکخستنی" دەستبەسەر کراون، لە بەشی پۆلیسی شاری جۆلەمێرگ ڕاگیراون.