لە کاتەلۆنیاوە پشتگیری بۆ شەنگال نیشاندرا
لە کاتەلۆنیاوە ژنان بە پەیامێکی ڤیدیۆیی پشتگیریان بۆ شەنگال دەربڕی.
لە کاتەلۆنیاوە ژنان بە پەیامێکی ڤیدیۆیی پشتگیریان بۆ شەنگال دەربڕی.
ژنان لە هەرێمە جیاجیاکانی کاتەلۆنیاوە کە هەرێمێکی سەربەخۆی ئیسپانیایە، کامپێکیان دەربارەی ژنۆلۆژی ڕێکخست.
ژنانی بەشداربووی کامپەکە لەژێر ناوی "شەهید زەلال زاگرۆسی ژنۆلۆژی"، لە ساڵیادی فەرمانی ٣ ی ئابدا بە پەیامێکی ڤیدیۆیی پشتگیریان بۆ شەنگال دەربڕی.
ژنان فەرمانەکەی شەنگالیان شەرمەزار کرد، جەختیان کردەوە برینەکانی شەنگال تەنها بە تێکۆشان و ڕێکخراوبوونی ژنان بۆ ئازادی، ساڕێژ دەبن.
ژنانی کاتەلۆنیا ڕایانگەیاند پشتگیری لە خۆبەڕێوەبەری شەنگال دەکەن، سڵاویان نارد بۆ ڕێکخستنی ژنانی شەنگال.
هەروەها ئاماژە کرا بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، داوایان کرد بۆ چارەسەری ئاشتییانە لە کوردستان، دەستبەجێ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت.