لە کاتی دورخستنەوەدا ئەشکەنجەی زیندانیان دەدرێت

چوار زیندانی کە لەزیندانی دەنیزلەوە دوردەخرانەوە بۆ زیندانی سامسون، بە دەست، قاچ و چاو بەستراویەوە دورخرانەوە و ئەشکەنجە دراون.

چوار زیندانی کە لە زیندانی  تیپی (تی) دەنیزلی ڕاگیرابوون، لە ٢٢ی شوبات دورخرانەوە بۆ زیندانی ئاسایشی باڵای تیپی (س) سامسون، ئەوە زانراوە لە کاتی دورخستنەوەیاندا ئەشکەنجەی زیندانییەکان دراوە.

ئایشەگول مورادئۆغلۆ کە براکەی هیلال مورادئۆغلۆ یەکێک لە زیندانیەکانە، ئاشکرایکرد براکەی و زیندانییەکانی تر لە کاتی دورخستەوەیاندا ئەشکەنجەدراون.

مورادئۆغلۆ ئاماژەی بەوەدا کە بە تەلەفون لەگەڵ براکەیدا قسەیکردوە و ئەم زانیاریی وت: "لە کاتی دورخستەوەی براکەمدا، لە تەواوی ڕێگاکەدا قاچ، دەست و چاوی بەستراوەتەوە و ئەشکەنجەی جەستەی و دەرونی دراوە."

لە درێژەی قسەکانیدا مورادئۆغلۆ ڕایگەیاند؛ بەهۆکاریی ئەو ئەشکەنجیە، براکەم ئازارێکی زۆری لە پەراسو و سکیدا بۆ دروستبووە و داوا لە ڕێکخراوە یاسایەکان و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ دەکەم لێپرسینەوە لەم کارانە بکرێت.