بە دیمەن

لە کێل گۆشەگیری و داگیرکاری شەرمەزار کرا

هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کێل شەرمەزارکرا.

شەرمەزارکردنی گۆشەگیری و داگیرکاری

هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری کێلی ئەڵمانیا شەرمەزارکرا.

گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکە لەلایەن ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی کێل (دەکتەم) ڕێکخرا، بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد. لەسەر ناوی دەکتەم، شیرین موش قسەی کرد، ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک بە هەموو دڕندەییەک هێرش دەکاتە سەر وڵاتەکەمان و شەڕڤانەکانمان، لەگەڵ خائینان باشووری کوردستان داگیر دەکات، گوتی: "دەوڵەتی تورک لەسەر سەرۆک ئاپۆ گۆشەگیریەکی بێ وێنە بەڕێوەدەبات، هەروەها هێرش دەکاتە سەر خاکەکەمان. ئێمە ئەمڕۆ هاوکات بۆ ڕاگرتن و شەرمەزارکردنی بڕیاری دەوڵەتی ئێران بۆ لەسێدارەدانی ڕۆژنامەوان پەخشان عەزیزی کۆبووینەتەوە".

لە گردبوونەوەکەدا درووشمی "فاشیست ئەردۆگان" و "بکوژ ئەردۆگان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە. هەروەها پانکارتەکان بە زمانی ئەڵمانی دژی گۆشەگیری و داگیرکاری بەرزکرانەوە.