لە کۆڵن چالاکیی 'نا بۆ داگیرکاری، ئازادی بۆ کوردستان' رێکخرا

ئەندامانی (ئاگیف / AGÎF)، کە چالاکیی چادریان لە دژی داگیرکەری رێکخستووە داوایان لە کرێکاران و کاسبکاران کرد، دژ بە هێرشە داگیرکارییەکان جموجوڵ و چالاکی ئەنجام بدەن.

فیدراسیۆنى کرێکارانى کۆچبەر لە ئەڵمانیا (ئاگیف - AGÎF) لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا، کە لە ژێر چەتری کۆنفیدراسیۆنى کۆچبەرانى چەوساوە لە ئەوروپا (ئاڤەنگ – کۆن / AVEG-KON)دان بە دروشمی "نا بۆ داگیرکاری، ئازادی بۆ کوردستان" چادری چالاکییان دانا.

کرێکارانی گەڕەک چالاکیی چادرهەڵدانیان لە دژی داگیرکەری لە شەقامی کالک پۆست هەڵدا و لەلایەن هاووڵاتییانەوە پێشوازییەکی زۆری لێکرا.

لەو چالاکییەدا جاڕنامەی AVEG-KON خوێندرایەوە و وتاری بەتین پێشکەش کران و فاشیستەکانیش بە توڕەی و قسەپێ وتن هێرشیان لە دژی چالاکییەکە ئەنجامدا.

بە هەڵوێستی یەکلاکەرەوەی ئەندامانی ئاگیف هێرشی فاشیستەکان پوچەڵکرایەوە و چالاکیەکە بەردەوام بوو لەسەر کارەکانی خۆی.

لە چالاکییەکەدا زۆرجار دروشمی دژ بە داگیرکاری دەوترانەوە.

بە وتەی بەتین بە زمانەکانی ئەڵمانی و تورکی داوا لە کرێکاران و کاسبکاران کرا لە دژی داگیرکاری چالاکی ئەنجام بدەن.

ژ.ت