لە کۆڵن گۆشەگیری شەرمەزار کرا
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد شەرمەزارکرا و ئاماژە بە چالاکی مانگرتن لە گرتووخانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان کرا.
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد شەرمەزارکرا و ئاماژە بە چالاکی مانگرتن لە گرتووخانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان کرا.
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا لەسەر بانگەوازی ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتید و ئەنجومەنی ژیانی ڤیان، چالاکی ئەنجامدرا. کوردستانیانی دەوروبەری کۆڵن و بۆن بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد. لە چالاکیەکەدا کە ١٥:٣٠ دەستیپێکرد، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بەشداریکردن زۆر نەبوو. لە چالاکیەکەدا وێنەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و پانکارتی "ئازادی بۆ ئۆجالان" و "بێدەنگ مەبە" و "پشتگیری بۆ چالاکی مانگرتنی گرتووخانەکان" بەرزکرانەوە. لە جالاکیەکەدا بە بەردەوامی دروشم بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەرزکرانەوە و بڵاوکراوەی کۆن – مەد خوێنرایەوە.
هەروەها لە جالاکیەکەدا نوێنەری ئاگیف قسەی کرد. هەروەها ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لەدژی ئەسەپە شەرمەزارکرا و پەیامی پشتگیری راگەیەنرا.
بوک و زاوایەکی ڕۆژئاوا بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد
بوک و زاوایەکی رۆژئاواش بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد و دوای ئازادیان بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد. باوک و زاواکە وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان بەرزکردەوە و سەرنجی دەورەبەریان بۆ سەر خۆیان ڕاکێشا.
ف.ق