هه‌واڵی به‌په‌له‌: لە پێکدادانەکانی شێراوا چەتەیەک کوژرا و چەتەیەک بەدیل گیرا

لە کۆڵن و لیڤەرکوسن چالاکی بۆ "دادگایکردنی دیکتاتۆر" رێکخرا

لە شارەکانی کۆڵن و لیڤەرکوسن لە چوارچێوەی کەمپەینی "١٠٠ هۆکار بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر" ستاندێک دانرا.

لە شارەکانی کۆڵن و لیڤەرکوسنی ئەڵمانیا و لە چوارچێوەی کەمپەینی "١٠٠ هۆکار و  ١٠٠ هەزار ئیمزا" ماوەی هەفتەیەکە چالاکییەکان بەردەوامییان هەیە.

ئەندامانی ئەنجوومەنی ژنانی ڤیان ماوەى ٥ هەفتەیە بەردەوامن لەسەر چالاکییەکەیان.

لەو چوارچێوەیەدا ستاندێکی ئیمزا کۆکردنەوەنیان دانا و لە ستاندەکەدا لەبارەی چالاکییەکەوە برۆشور بەسەر هاووڵاتیانی سنووری چالاکییەکەدا دابەش  کرا.

هونەرمەندانی تەڤ چاند-یش بەشداری چالاکییەکە بوون. هۆزان کاوە و هۆزان شەمدین لە چالاکییەکەدا گۆرانییان چڕی.

ژ.ت