بە دیمەن

لە لەندەن قڕکردنی ئێزدییەکان شەرمەزار کرا

کوردستانیان لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کۆبوونەوە، بەبۆنەی دەهەمین ساڵیادی قڕکردنی ئێزدییەکان یادکردنەوەیەکی جەماوەری و خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.

شەرمەزارکردنی قڕکردن

بەپێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی بەریتانیا و مەجلیسی ژنانی ژیان بەبۆنەی ساڵیادی فەرمانی ٣ ی ئابی ٢٠١٤ چالاکی ئەنجامدرا.

لە چالاکییەکەدا درووشمی شەرمەزارکردنی قڕکردن و ئاشکراکردنی هاوکاری دەوڵەتی تورک بەرزکرایەوە، هەروەها وێنەی قڕکردنەکە و وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵگیرا.

لە وتەکاندا ئاماژە کرا بە ڕۆڵی دەوڵەتی تورک لە قڕکردنی ئێزدییەکان و هەڵوێستی خیانەتکارانەی پەدەکە دژی ئێزدییەکان شەرمەزار کرا.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە لە ئەنجامی قڕکردنەکە، هەزاران ئێزدی کوژران و دەیان هەزار ناچاربوون زێدی خۆیان جێبهێڵن، دووپاتکرایەوە گەریلاکانی پەکەکە بە پاراستنی گەلی ئێزدی نەیانهێشت قڕکردنەکە بگاتە ئاستێکی ترسناکتر، هەروەها سڵاو لە گەریلا کرا و ئاماژە بە تێکۆشان کرا دژی فاشیزم و هاوکاری تورک.