لە لەندەن یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە

کۆمسیۆنی خانەوادەی شەهیدانی لەندەن بە چالاکیەک یادی شەهیدانی مانگی ئایاری کردەوە.

کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی لەندەن، بە چالاکیەک یادی حەقی کارەر، ئیبراهیم کایپاکایا، فەرهاد کورتای، ئەشرەف ئاینک، مەحمود زەنگین، نەجمی ئونەر و سینان دەرسسیمیان کردەوە.

مەراسیمی یادکردنەوەکە لەللایەن کەجەجەوە بەڕێوەچوو و بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد و دواتر سینەڤیزیۆنێک لەبارەی تێکۆشانی شەهیدان پیشاندرا. لە یادکردنەوەکەدا بێوەستان دروشمی 'شەهید نامرن' ، 'بژی سەرۆک ئاپۆ'، کوردستان بۆ فاشیستان گۆڕستانە' وترانەوە.

عەلی پۆریاز وتەبێژی کۆمسیۆنی خانەوادەی شەهیدان قسەی کرد و رایگەیاند، شەهیدان تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی و رێگەی مرۆڤایەتی رۆشن دەکەنەوە و وتی، "رۆحی شەهیدان لەدژی فاشیزم و داگیرکەری بە ئیرادەی ملیۆن کەس بەردەوامە. بەڵێنی جێبەجێکردنی داواکاری و هەستی شەهیدان دەدەین."

ف.ق