لە لوزەرن کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد ناسێنران

لە لوزەرن کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ناسێنران.

لە شاری لوزەرنی سویسرا بە ئامانجی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوباتی ١٩٩٩ دژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی ستاند دانرا، لە ستاندەکە پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ناسێنرا.

ستاندەکە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) دانرا و گەلی لوزەرن هۆشیارکرایەوە.

ئەندامی تێکۆژن، نۆدا ئەکینجی تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "وەک گەنجانی ئاپۆیی دژی سیاسەتی قێزەونی دوژمن و شەڕی نائەخلاقی، درێژە بە بەرخۆدان دەدەین. لەڕێگەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" گۆشەگیری سەر ڕێبەرێتی دەشکێنین".

نۆدا داوای کرد هەمووان بە ئامانجی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەشداربن لەو چالاکییانەی لە ٩ ی شوبات لە مانهایم و لە ١٧ ی شوبات لە کۆڵن بەڕێوەدەچن.

چالاکییەکە بە درووشـمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و گەنجان فیداکاری ڕێبەر ئاپۆن" کۆتایی هات.