بە دیمەن

لە لیماسۆل دژی گۆشەگیری چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا

مەجلیسی گەلی کوردی قوبرس لەبەردەم شارەوانی لیماسۆل بۆ تیشک خستنەسەر گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکی دانیشتنی ٣ ڕۆژەی دەست پێ کرد.

مەجلیسی گەلی کوردی قوبرس لەبەردەم شارەوانی لیماسۆل دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکی دانیشتنی ٣ ڕۆژەی دەست پێ کرد.

چالاکوانان بێ پچڕان درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ"یان بە زمانی کوردی و ئینگلیزی و یۆنانی بەرزکردەوە.

لە گۆڕەپانی چالاکییەکە سەدان بڵاوکراوە دەربارەی گۆشەگیری توندی ئیمراڵی دابەشکران.

مەجلیسی گەلی کوردی قوبرس فاتمە دۆغان گوتی: "ئازادی ڕێبەر ئۆجالان هۆکاری هەبوونمانە. پێویستە هیچ کەسێک مامەڵە و سەودا لەسەر ئازادی و هەبوونمان نەکات".

دۆغان جەختی کردەوە، چالاکی دانیشتنەکە ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.