بە دیمەن

لە لۆزان و کۆپنهاگن کۆمەڵکوژیی شەنگال یادکرایەوە

لە دەهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شەنگال لە شارەکانی لۆزان و کۆپنهاگن چالاکی ئەنجامدرا.

لۆزان

کوردستانیان بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی لاژین کۆبوونەوە، بۆ یادی قوربانیان مۆمیان داگیرساند و خولەکێک ڕێزگرتنیان پیشاندا.

لەسەر ناوی یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە-سە) خەدیجە کانداڵ ڕایگەیاند بەو هێرشە دڕندانەیەی لەپێش چاوی جڤاکی نێونەتەوەیی و هەموو دەوڵەتان پێکهات، لەناوبردنی گەلی ئێزدی کرایە ئامانج.

لەسەر ناوی مەجلیسی ژنانی لاژین ڕوکەن ئازیک ڕاگەیاندراوی خوێندەوە، داوای لە جڤاکی نێونەتەوەیی کرد کاربکەن بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال.

هەروەها پەیوەست بە سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و شەریفە موحەمەدی لەلایەن ئێرانەوە، ڕوکەن بە گوتنی "نا بۆ سێدارە، بەڵێ بۆ ژیانی ئازاد" بانگەوازی لە ڕێکخراو و دامەزراوەکان کرد، تێکۆشانی فراوان بکەن دژی سزای کوشتن.

کۆپنهاگن

کوردان لە شار کۆپنهاگن بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی کوردی سێڤێ کۆبوونەوە، بە چالاکی خێمەدانان کۆمەڵکوژی شەنگالیان شەرمەزار کرد.

لە چالاکیەکەدا بڵاوکراوەکان دابەشکران و هاوکاری پەدەکە و دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ داعش ئاشکرا کرا.

چالاکوانان ئاماژەیان بەوە کرد، ئەو خیانەتەی بارزانی لەکاتی فەرمانەکە ئەنجامیدا، ئێستا بەشێوەیەکی فراوانتر بەردەوامە. ڕایانگەیاند ئێستە بنەماڵەی بارزانی لەگەڵ چەتەکانی داعش کاردەکەن و هەوڵدەدەن چاند و باوەڕ و هەبوونی کوردانی ئێزدی بسڕنەوە.

هەروەها بانگەوازیان لە هەمووان کرد دژی ئەم پیلانە قێزەونانە هەڵوێست نیشان بدەن.